گرنگ

نوری مالیكی، گومانی لە پارتی هەیە


 
نوری مالیكی، گومانی لە پارتی هەیە
نامەیەكی هۆشداری داوەتە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی
بوار، بەغدا
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، گومانی لە پارتی دیموكراتی کوردستان هەیەو لەو بارەشەوە نامەیەكی هۆشداریداوەتە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دراوە بە بوار، گومانی نوری مالیكی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە پارتی دیموكراتی کوردستان جددی نییە لە بەشداری هەوڵەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێڕاق.
هەر بەپێی زانیارییەكان، مالیكی لەرێگەی نامەیەك بۆ سەركردەكانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەو گومانەی خۆی نەشاردووەتەوەو باسی لەوەش كردووە، پارتی تائێستا بەفەرمی داواكارییەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ نەخستووەتە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی.
هەروەها باسی لەوە كردووە، پارتی نایەوێت حكومەتی نوێ‌ پێكبهێنرێت، بۆیە هەنگاوی جددی نانێت بە ئاراستەی پێكهێنانی حكومەت‌و بۆ ئەو مەبەستەش یاری بە کات دەكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color