گرنگ

بەرهەم ساڵح، داوای پشتیوانی لە كۆمەڵ‌و یەكگرتوو دەكات


 
بەرهەم ساڵح، داوای پشتیوانی لە كۆمەڵ‌و یەكگرتوو دەكات
بەرهەم ساڵح بۆ کۆمەڵ و یەکگرتوو:
جگە لەپارتی، بەشێک لە یەکێتییەکانیش فشارم بۆ دێنن
بوار، تایبەت
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق‌و كاندیدی یەكێتی نیشتمانی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە، داوای پشتیوانی لە كۆمەڵی دادگەری‌و یەكگرتووی ئیسلامی كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دوو سەرچاوەی جیاواز دەست بوار كەوتووە، لە كۆبوونەوەكانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری‌و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەكگرتوو، كە هەفتەی رابردوو بەرێوەچوو، ناوبراو داوای هاوكاری لەو دوو بەرپرسە كردووە.
هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكان، بەرهەم ساڵح باسی لەوە كردووە، پارتی دیموكرات دەیەوێت خواستی خۆی زاڵ بكات بەسەر هەموو لایەنە كوردییەكان چ لە بەغدا چ لە هەولێر، بۆیە نابێت لایەنەكان بچنە ژێر باری فشارەكانی ئەو حیزبە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، بەرهەم ساڵح جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە جگە لە پارتی لە ناوخۆی یەكێتیش فشاری لەسەرە، بەڵام ئەو نایەوێت بچێتە ژێر باری فشارەكان‌و لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوام دەبێت.
بوار زانیویەتی، بەرهەم ساڵح داوای پشتگیری لە سەرۆكی كۆمەڵ‌و ئەمینداری یەكگرتووش كردووەو جەختیشیكردووەتەوە، كە نابێت ئەوانیش هاوشێوەی بەشێك لە یەكێتی تەسلیمی فشارەكانی پارتی ببن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color