گرنگ

ئاژانسی تەسنیم: قەرارگای حەمزە ئۆپەراسیۆنەکەی دژی کۆمەڵە ئەنجامداوە


 
ئاژانسی تەسنیم:
قەرارگای حەمزە ئۆپەراسیۆنەکەی دژی کۆمەڵە ئەنجامداوە
وردەکاری تۆپ بارانەکانی ئەمڕۆی ئێران
بوار، سلێمانی
ئاژانسی تەسنیمی، نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران وردەکاری ئۆپەراسیۆن و تۆپبارانی بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی بڵاوکردەوە کە قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنەکە بووە.
بەپێی ئاژانسی تەسنیم سێ بارەگای مەشق و ڕاهێنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و چەند بارەگایەکی تری کۆمەڵە لە دیوی سنوری هەرێم کراونەتە ئامانج.
ئۆپەراسیۆنەکەی بەوەڵامی دەستێوەردانی کۆمەڵە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زانیوە و بە ئۆپەراسیۆنی ئاگرباران و تۆپ باران ناوی بردووە.
سوپای پاسداران داوا لە دانیشتوانی هەرێم دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە بارەگای هێزە بەرهەڵستکارەکانی ئێران.
لە کاتژمێر چواری دوا نیوەڕۆوە تۆپبارانی سنوری سیدەکان دەستی پێکردووە و ناوچەکانی سەقەرو گەروی سینگان و گەلی سپی و تەلان و هۆڕنێ و خەیاتە تۆپباران کراون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color