گرنگ

هەردوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کورد دەبن


 
هەردوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کورد دەبن
لایەنە شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانیەتیەکی گەورەدان لەگەڵ کورد و سوننە
بوار، بەغدا
بەوتەی محمد مەهدی بەیاتی، سەرۆکی لقی باکوری ڕێکخراوی بەدر ”لە هەوڵدان لەم هەفتەیەدا دانیشتنی پەرلەمان ساز بکرێت، هاوپەیمانییەک بەبەشداری چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سیادەی سونەکان و پارتی و یەکێتی ڕادەگەیەنرێت بەناوی ئیدارەی دەوڵەت”.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی بەدر، زیاتر لە ۱٨۰ واژۆ بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمان کۆکراوەتەوە.
لەلایەکی ترەوە جگە لەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی سورن لەسەر کاندید کردنی محەمەد شەیاع سودانی بۆ سەرۆک وەزیران، پەرلەمانتارێکی شیعەی کوردیش بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندید دەکەن لە شوێنی حاکم زاملی جێگری دەست لەکارکێشاوەی سەرۆکی پەرلەمان لەسەر لیستی ڕەوتی سەدر.
کاندیدە کوردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی موحسین عەلی ئەکبەر نامدار مەندەلاوییە و لەبازنەی پێنجی ڕەسافەی بەغداد وەکو پەرلەمانتاری سەربەخۆ سەرکەوت و عەشیرەتی قەرەلۆسی کوردی فەیلی پشتگیریان کرد.
ئەگەر موحسین مەندەلاوی ببێتە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، ئەوا بۆ یەکەم جار دەبێت لە مێژووی عێراقدا هەردوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمان لەنەتەوەی کورد بن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color