گرنگ

یەكێتی ترسی لە تێكچوونی دۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان هەیە


 
یەكێتی ترسی لە تێكچوونی دۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان هەیە
بوار، تایبەت
یەكێتی نیشتمانی ترسی لە تێكچوونی دۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان هەیە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكان لە شارەكانی ئێران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، ترسی بەرپرسانی یەكێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، خۆپیشاندانەكانی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر بن‌و گرژییەكانیش گەورەتر بن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی پێیوایە، ئەگەر دۆخی شارە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان تێكبچێت، ئەوە كارگەری گەورەی لەسەر سنووری سلێمانی دەبێت.
بوار زانیویەتی، یەكێتی لە ئێستادا لە هەوڵدایە، بۆ ئەوەی كاریگەرییەكانی گرژییەكانی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر سنووری سلێمانی كەمبكاتەوەو بۆ ئەوەش دەستی بە گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ لایەنە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color