سێ ڕۆژە ئێران بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی ناوچە سنورییەکانی هەرێم
بوار، تایبەت
بەهۆی پشێوییە ناوخۆییەکانی، کۆمارى ئیسلامى ئێران هێزێكى زۆر به‌ره‌و سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان جوڵه پێکردووەو سه‌رچاوه‌یه‌كیش گروپێك له پێشمه‌رگه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات ڕوبه‌ڕوى سوپاى پاسداران بونه‌ته‌وه.
ماوەی سێ ڕۆژە تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک ناوچه لەده‌ڤه‌رى برادۆست تۆپباران دەکات‌و زیانی مادی بەڕەوەندو کۆچەرییەکان‌و گوندنشینان گەیاندوە.
بەپێى زانیارییەکانی بوار، لە کوێستانی (هۆڕنێ) له هه‌رێم كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان شەڕو پێکدادان لە نێوان مه‌فره‌زه‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات‌و سوپاى پاسداران ڕویداوە.
بەپێی زانیارییەکان، ماوەی دوو ڕۆژە چەند جارێک شەڕە تەقە لە نێوان پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و سوپای پاسدارانی ئێران‌دا ڕویداوەو تۆپه‌كانى ئێران بۆسه‌ر ناوچە سنورییەکان، لەدیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه‌وه له‌ناوچەى (دۆرە مەیدان) كه سەر بەشاری شنۆیە ئاراسته‌ى ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێن، کە یەکێک لەبارەگا سەربازییه‌كانى پاسداران زۆر نزیکە لەکوێستانی (سەقەر)و هەموو تۆپەکان لەوێوە ئاڕاستەی هەرێم دەکرێن.
بەهۆی تۆپبارانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران پوش‌و پاوەن‌و ژینگەی ناوچە سنورییەکان توشی سوتان‌و لەناوچون بۆتەوەو زیانی به‌جوتیارانی ناوچەكه‌ش گه‌یاندوه.