گرنگ

هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی حەلبوسی


 
هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی حەلبوسی
بوار، بەغدا
سەرچاوەیەكی سیاسی هەڵوێستی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكراكرد.
بەپێی سەرچاوەكە، لەمیانی كۆبوونەوەكەیان لە ماڵی هومام حەمودی، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد.
هەر بەپێی سەرچاوەكە، تەواوی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی هاوڕابوون لەسەر رەتكردنەوەی دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، سەرچاوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەرلەمانتارەكانیان رادەسپێرن، كە دەنگ بە دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبوسی لە كۆبوونەوەی پەرلەمان نەدەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color