گرنگ

دۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، داوای چۆڵکردنی ناوچەی باڵەکایەتی و برادۆست دەکەن لە پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات


 
دۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە
هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، داوای چۆڵکردنی ناوچەی باڵەکایەتی و برادۆست دەکەن لە پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات
بوار، تایبەت
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار، کەتووە بەناوی فەرماندەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە پەیوەندی بەبەرپرسانی حیزبی دیموکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێران کراوە لە کورتترین ماوەدا کوێستانەکانی باڵەکایەتی و ناوچەی برادۆست لە سنووری پارێزگای هەولێر چۆڵ بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی هەرێم، بەبەرپرسانی ئەو حیزبانەیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر ئەوان ئەو ناوچانە چۆڵ نەکەن ئەوا زیانێکی زۆر بەر هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەکەوێت.
بەپرسانی هەرێم ئەوەشیان گووتوە، کە ئێران هۆشداری پێداون و ماوەی ٢٤ کاتژمێری بۆ دیاری کردووین ئەگەر ئەو ناوچانە چۆڵ نەکرێن لە چەکدارانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ئەوا بەشێوەیەکی عەشوائی دەست دەکرێت بە تۆپ بارانی ئەو ناوچەیەو ئەوان گوێ نادەن بەوەی کێ دەبێت بە قوربانی یانا.
بەپێی زانیارییەکان، بەم درەنگانی شەوە لەو ناوچانە جموجۆڵی نائاسایی هەن و پێشمەرگە دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت هێزی خۆی لەو ناوچانە جێگیر بکات و داواشیان لەبەرپرسانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتکردووە کە بارودۆخی هەرێم لەبەرچاوبگرن و هەرێم توانای ئەوەی نییە ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی ئێران ببێتەوە.
پێشتر بوار ئەوەی بڵاوکردبۆوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیوی ئێرانەوە هێزێکی زۆری کۆکردووەتەوەو لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ڕووبەڕوو بونەوە لەنێوان پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات و سوپای پاسداران ڕویداوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color