گرنگ

بانكی ناوەندی عێراق جۆرێكی نوێی دراو دەخاتە بازاڕەوە


 
بانكی ناوەندی عێراق جۆرێكی نوێی دراو دەخاتە بازاڕەوە
بوار، بەغدا
بانكی ناوەندی عێراق جۆرێكی نوێی دینار دەخاتە بازاڕەوە، كە لە جۆری 20 هەزار دیناری دەبێت.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، دراوێکی کاغەزی نوێی عێراقی دەخاتە بازاڕەكانەوە، کە بەهاکەی ٢٠ هەزار دینارەو بەم نزیكانە چاپ دەكرێت.
بانكی ناوەندی عێراق وردەكاری زیاتری لەبارەی دراوەكە نەخستووەتەڕوو، زانیاری ئەوەشی نەداوە، كە كەی ئەو دراوە بەتەواوی دەخرێتە بازاڕەوە.
لەبارەی گۆڕانكاری لە نرخی دینار بەرانبەر دۆلار، بانكە ئاماژەی بەوە کردووە، بە هیچ جۆرێک بەنیاز نین گۆڕانکاری لە بەهای دینار بەرامبەر دۆلاردا بکەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color