گرنگ

وەزیری نەوتی عێراق: تێچوی بەرمیلێک نەوتی کەرکوک پێنج دۆلار و نیوە و تێچوی بەرمیلێک نەوتی هەرێم چل دۆلار زیاترە


 
وەزیری نەوتی عێراق:
تێچوی بەرمیلێک نەوتی کەرکوک پێنج دۆلار و نیوە و تێچوی بەرمیلێک نەوتی هەرێم چل دۆلار زیاترە
بوار، تایبەت
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی عێراقییەی حکومی ڕایگەیاند ”ئەو سکاڵایەی دژی تورکیا لە دادگای پاریس تۆمار کراوە، سەبارەت بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئەگەر لە بەرژەوەندی عێراق کۆتای بێت ئەوا ۳۰ ملیار دۆلار قەرەبوی عێراق دەکرێتەوە”.
سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی وەزیری نەوت، ووتی ”بڕیارەکە لەسەر دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم دادپەروەرانە بوو و بەهۆی نەبوونی متمانەوە لە نێوان بەغداد و هەولێر نەمانتوانیوە لەگەڵ هەرێم بگەینە ڕێککەوتن”.
ئیحسان عەبدولجەبار ڕایگەیاند ”کێشەی گەورە تێچوی دەرهێنانی نەوتە لە گرێبەستەکانی هەرێم، لە کێڵگەی بای حەسەن لەکەرکوک تێچوی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت تادەگاتە بەندەری جیهان و دەفرۆشرێت لە پێنج دۆلار و نیو تێپەڕناکات، بەڵام لە کێڵگەکانی هەرێم کە نزیکن لە کەرکوکەوە بەرمیلێک نەوت پتر لە چل دۆلار تێچووی هەیە”.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color