مۆمەکەی گۆڕان، لە کەمبۆدیا دەردەکەوێت
بوار، تایبەت
پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنی کەمبۆدیا کە دروشتمەکانی هاوشێوەی بزووتنەوەی گۆڕانەو لۆگۆکەشی بەهەمان شێوەی گۆڕان مۆمێکە دەیەوێت لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی وڵاتەکەی دەسەڵات وەربگرێت.
پارتی مۆم، لە کەمبۆدیا ڕڵنگی ئاڵاکەیان نیلییەو لۆگۆی ئاڵاکەشی مۆمێکە، یەکێکە لەپارتە چەپو ئۆپۆزسیۆنەکانی کەمبۆدیا، لە ئێستادا ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکاتو هەوڵی گرتنەدەستی دەسەڵات دەدات لەو وڵاتە.
پارتی مۆم ساڵی 1995 لەکەمبۆدیا دامەزراوەو بەدروشمی "دەستپاكی، ڕاستیو دادپەروەری" کاری سیاسی لەو وڵاتە دەستپێکردوە.