گرنگ

قەیس خەزعەلی: ماكرۆن، پەیوەندی بە زۆربەی سەرکردە عێڕاقییەکانەوە کردووە کە كازمی بكرێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق


 
قەیس خەزعەلی:
ماكرۆن، پەیوەندی بە زۆربەی سەرکردە عێڕاقییەکانەوە کردووە کە كازمی بكرێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق
بوار، بەغدا
ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا داوای كردووە، كە مستەفا كازمی بكرێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.
قەیس خەزعەلی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكرد، كە ئیمانوێل ماكرۆن پەیوەندی بە سەرجەم سەركردە سیاسییەكانی عێراق كردووە، كە جارێكی تر مستەفا كازمی كاندید بكەنەوە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و ئەو پۆستە وەربگرێت.
قەیس خەزعەلی لەبارەی وەڵامی سەركردەكانی عێراق بۆ داواكارییەكەی سەرۆكی فەرەنسا ئاشكرایكرد، كە زۆرینەی زۆری سەركردە سیاسییەكانی عێراق ئەو داوایەی ماكرۆنیان رەتكردووەتەوەو لەگەڵ ئەوە نین كازمی جارێكی تر بكرێتەوە بە سەرۆك وەزیران.
خەزعەلی لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئەلڕەفیدەین بۆ دیالۆگ، باسی لە هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردو ئاماژەی بەوە كرد، بەم نزیكانە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رادەگەیەنرێت‌و ئەوەش وەڵامێكە بۆ ئەو دۆخەی ئێستا وڵاتی تێكەوتووەو هەوڵێكە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
هەروەها رایگەیاند، هەوڵدەدەین حكومەتێكی بەهێز پێكبهێنین، كە توانای پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی هەبێت بۆ خەڵك.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color