وەزیری کارەبای عێڕاق:
پاره‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان و له عێراقدا هه‌رزانترین وڵاتی سه‌ر زه‌وییه له‌بواری كاره‌بادا
عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت"پاره‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان و له عێراقدا هه‌رزانترین وڵاتی سه‌ر زه‌وییه له‌بواری كاره‌بادا، به‌ڕای من پێویسته خه‌ڵک پاره‌ی كاره‌با بدات له‌به‌رئه‌وه‌ی كاره‌با به‌رده‌وام بێت و بتوانرێت كاری پێبكرێت، ئه‌گه‌ر پاره‌ی نییه ئه‌م هه‌موو ئامێری كاره‌باییه‌ی بۆچی كڕیووه، سەبارەت بە گۆڕینی کارەبا بۆ کارەبای زیرەک و کارت لە عێراق هاوشێوەی کوردستان، وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت" له عێراقدا ئێمه ئه‌وه‌مان نه‌كرد له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی كه وتمان ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌ک له گه‌رمای هاویندا كاره‌بای لێببڕێت و پاره‌ی نه‌بێت بیدات كێشه دروست ده‌بێت، دەشڵێت" هەرێمی کوردستان بەشی خۆی گاز و سوتەمەنی نیە بەوهۆیەوە بەشێک لە وێستگەکانی کارەبا وەستاوە، غازی هه‌رێم به‌شی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان ناكات، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانیش بكه‌ن له‌وانه‌یه شتێكی زۆر كه‌م بێت بەشی ئەوروپا و وڵاتانی تر تەنانەت عێراقیش ناکات."
" نرخی كاره‌باش له عێراقدا زۆر كه‌مه و ده‌مانه‌وێت به‌رزی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێستا ناتوانین "
لە سەرەتای قسەکانیدا وەزیری کارەبای عێراق سەبارەت بە دۆخی کارەبای عێراق وتی"دۆخی كاره‌بای عێراق ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵی پاردا باشتره، به‌ڵام جێگه‌ی خواست نییه، چونكه ئێمه كێشه‌ی گه‌وره‌مان له عێراقدا دواكه‌وتنی زۆر هه‌یه، من ماوه‌ی ساڵێكه له‌و وه‌زاره‌ته‌دا كار ده‌كه‌م له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا توانیومان 8 هه‌زار مێگاوات كاره‌با زیاد بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێداویستی خه‌ڵک زۆرتره و دۆخی ژیانی خه‌ڵک باشتر بووه كاره‌با زۆر به‌كارده‌هێنرێت و نرخی كاره‌باش له عێراقدا زۆر كه‌مه و ده‌مانه‌وێت به‌رزی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێستا ناتوانین ئه‌و كاره بكه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵاتی و له‌سه‌ر داهاتی خه‌ڵک زۆر ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه نه‌مانتوانیووه بیكه‌ین، به‌ڵام به‌گشتی دۆخی ئه‌مساڵ له‌چاو پاردا زۆر باشتره له‌چاو ساڵی پێشووتریشدا 2020 دا زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتی من نییه ئه‌وه به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمه، چونكه هه‌تا ئێستا دوو تۆڕی جیاوازمان هه‌یه ئێستا خه‌ریكین له‌گه‌ڵ كاک كه‌مال وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دوو تۆڕه‌ش تێكه‌ڵاو بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی لانی كه‌مهSynchronization هه‌ماهه‌نگ سازی هه‌بێت ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا هه‌ندێک شت هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانین هاوكاری یه‌كتری بكه‌ین. "