گرنگ

كەی هاوپەیمانییە نوێیەكەی عێراق رادەگەیەنرێت؟


 
كەی هاوپەیمانییە نوێیەكەی عێراق رادەگەیەنرێت؟
چوارچێوەی هەماهەنگی‌و سوننەو كورد لەسەر چی رێككەوتوون؟
بوار، بەغدا
جەمال عەبدول سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی وردەکاری نوێ سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ئاشكراكردو باسی لە كاتی راگەیاندنی هاوپەیمانییەكە كرد.
جەمال عەبدول لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە لەكاتی چلەی ماتەمینی، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە گفتوگۆدا بوون لەگەڵ لایەنە سوننی‌و كوردییەكان، بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی چەند مانگێكە عێراقی تێكەوتووە.
ئەو سەركردەی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەش كرد، كە ڕاگەیاندنی فەرمی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پێش دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان دەبێت‌و جەختیشی كردەوە هاوپەیمانیەكە بە هەموو جەمسەرەكانییەوە لەسەر 3 پرسی گرنگ رێككەوتوون.
لەبارەی ئەوانەی لەسەری رێككەوتوون، ئەو سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێراوەكان لەرێگەی گفتوگۆوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color