بەهێزی چەکدار، گەمارۆی ماڵی پەرلەمانتارانی عێڕاق دراوە
بوار، بەغدا
بۆ شکست پێهێنانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێڕاق، ڕێگەیەکی نوێ تاقیدەکرێتەوە
بەپێی هەواڵی میدیا عێڕاقییەکان، له به‌شێك له پارێزگاكانى عێراق بۆ یه‌كه‌مجار هێزى چه‌كدار چونەتە سەر ماڵى په‌رله‌مانتاران‌و ڕێگریان لێده‌كه‌ن به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان بكه‌ن.
بەپێی زانیارییەکان، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له به‌شێك له پارێزگاكانى عێراق ماڵه‌كانیان به‌هێزى چه‌كدار گه‌مارۆدراوه‌و ڕێگریان لێده‌كرێت بچنه به‌غداو به‌شداریى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان بكه‌ن. ئه‌و هێزه چه‌كداره‌ى ده‌چنه‌سه‌ر ماڵى په‌رله‌مانتاران خۆیان ناوناوه شه‌هیده‌كانى عێراق‌و ڕێگریى له په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن.
وابڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق، کۆ ببێتەوەو هەوڵ بدرێت پەرلەمان هەنگاوە یاساییەکانی پێکهێنانی عێڕاق بنێت و عێڕاق لە چەقبەستووی سیاسی ڕزگار بکرێت.