گرنگ

پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دەرکردنی یاسای نەوت و غاز ڕێککەوتوون


 
پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دەرکردنی یاسای نەوت و غاز ڕێککەوتوون
چوار وەزارەت دەدرێتە کورد
بوار، تایبەت
هیشام ڕووکابی، بەرپرسی نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند ”هەوڵی جددی هەیە ڕۆژی چوارشەممە، دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و ڕێکەوتن لە نێوان لایەنەکانی چوار چێوەی هەماهەنگی و پارتی و یەکێتی و هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزمی سونەکان کراوە بۆ پێک هێنانی حکومەت.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، پارتی لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێککەوتووە پێکەوە کاربکەن لەسەرەتای دەست پێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، یاسای نەوت وگاز دەربکرێت وەکو چارەسەری تەواوەتی بۆ پرسی نەوت وغاز لە نێوان هەرێم و بەغداد.
دەربارەی چۆنیەتی پێک هێنانی حکومەت و پشکی لایەنەکان محمد سەهیود سەرکردە لەدەوڵەتی یاسا ئاشکرای کردووە کابینەی نوێ لە ۲۲ وەزارەت پێک دێت و ۱۲ وەزارەتی بۆ لایەنە شیعەکانەوە ۱۰ وەزارەت بۆ کورد و سونە دەبێت و ٦ وەزارەت دەدرێتە سونە کەیەکێکیان سیادی دەبێت و ٤ وەزارەتیش بەر کورد دەکەوێت کە وەزارەتێکیان سیادی دەبێت.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color