گرنگ

11 پەرلەمانتاری سەربەخۆ بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكەن


 
11 پەرلەمانتاری سەربەخۆ بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكەن
بوار، بەغدا
11 پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بایكۆتكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمانیان راگەیاند.
ئەو پەرلەمانتارانە لە بەیاننامەیەك رایانگەیاندووە، بەشداری كۆبوونەوەكەی پەرلەمان ناكەن، كە بڕیارە ئێوارەی رۆژی چوار شەممە بەرێوەبچێت.
ئەو پەرلەمانتارانە راشیانگەیاندووە، هۆكاری بەشدارینەكردنیان ئەوەیە، كە نایانەوێت ببنە بەشێك لە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌، كە لەلایەن هێزە كلاسیكییەكانەوە كاری بۆ دەكرێت.
هەروەها رایانگەیاندووە، ئەو لایەنانەی هەوڵی پێكهێنانی حكومەت دەدەن، خۆیان بەشێكن لەو كێشانەی ماوەی 20 ساڵە بۆ گەلانی عێراقیان دروست كردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color