گرنگ

شاندە سێ‌ قۆڵییەكە جارێكی تر لە دەرگای ماڵی سەدر دەدەن


 
شاندە سێ‌ قۆڵییەكە جارێكی تر لە دەرگای ماڵی سەدر دەدەن
بوار، بەغدا
شاندە سێ‌ قۆڵییەكەی پارتی دیموكرات‌و هاوپەیمانی سیادەو فەتح، جارێكی تر لە دەرگای ماڵی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر دەدەنەوەو دەیانەوێت گفتوگۆی لەگەڵ بكەن.
مەحمود حەنانی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاشكرایكرد، كە شاندی سێ قۆڵی "نێچیرڤان بارزانی لە پارتی‌و محەمەد حەلبوسی لە هاوپەیمانی سەروەری‌و هادی عامری لە هاوپەیمانی فەتح" جارێكی تر داوای كۆبوونەوەیان لە موقتەدا سەدر كردووە.
مەحمود حەنانی راشیگەیاندووە، شاندەكە بەم نزیکانە سەردانی سەدر دەکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی.
ئەو سەركردەی هاوپەیمانی فەتح باسی لەوەش كردووە، دوای كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، كە ئێوارەی رۆژی چوار شەممە بەرێوەدەچێت، شاندەكە دەچنە حەنانەو لەگەڵ سەدر كۆدەبنەوە.
ئەو باسی لەوەش كردووە، ئێستا قه‌یرانی سیاسی كۆتایی پێهاتووه‌، چونكه‌ سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌دردژایه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تێك ناكات، كه‌ خزمه‌تێك به‌ هاووڵاتییان بكات.
هەروەها رایگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگی تا ئێستاش سوورە لەسەر بەشداریکردنی رەوتی سەدری لە حکومەتدا، یاخود جێبەجێكردنی داواكارییەكانی لە پێكهێنانی حكومەت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color