گرنگ

ئەمریكا پەیامێك دەداتە لانە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان


 
ئەمریكا پەیامێك دەداتە لانە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان
نایەوێت خەڵكی مەدەنی ببنە قوربانی خۆپیشاندانەكانی ئێران
بوار، تایبەت
ئەمریكا پەیامێكی داوەتە لانە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و ئاگاداریكردوونەتەوە، كە نایەوێت خەڵكی مەدەنی ببنە قوربانی خۆپیشاندانەكانی ئێران.
بەپێی ئەو زانیارییەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، پەیامەكەی ئەمریكا زیاتر بۆ حیزبی دیموكرات بووەو لە پەیامەكەدا ئاگاداریكردوونەتەوە، كە نابێت رێگە بدەن خەڵكی مەدەنی ببێتە قوربانی.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هۆكاری پەیامەكەی ئەمریكا بۆ حیزبی دیموكرات ئەوە بووە، كە بەشێك لە رێكخستنەكانی ئەو حیزبە لە خۆپیشاندانەكان چەكیان بەكارهێناوە، بۆیە ئەمریكا ئاگاداریكردوونەتەوە، كە نابێت خەڵكی مەدەنی بەئامانج بگرن‌و بیانكەن بە قوربانی.
بوار زانیویەتی، ئەمریكا لەوە نیگەرانە، كە لە شارە كوردییەكان ژمارەی قوربانییەكان زۆرەو دەیەوێت ئەو خۆپیشاندانانە گرژی زیاتری لێنەكەوێتەوە، چونكە دڵنیایە لەوەی ئێران بەدوای بیانوو دەگەرێت، تا خەڵكی زیاتر بكاتە قوربانی‌و توندوتیژی زیاتر بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان بەكاربهێنێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color