عەبدوڵا موهتەدی:
ئه‌گه‌ر به‌دڵی ئێران بێت له‌مێژبوو ئێمه ده‌ركرابوین، ناڕۆین و چۆڵکردنی بارەگاکانمان بەو ئاسانییە نیە
بوار، دەنگی ئەمریکا
ڕۆژی چوارشەممە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای موشەک و درۆنی خۆکوژەوە هێرشی کردە سەر بارەگای حزبە کوردییەکانی ئێران لە ناو هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پێی سەرچاوەکان جگە لە ئاوارە بوونی چەندەها خێزان، هاوکات 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 40کەسیش برینداربوون، سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە پێشتر ئێران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە هۆشداری داوەتە ئەو لایەنە کوردییە ئێرانییانە کە ئەگەر بارەگاکانیان چۆڵ نەکەن ئەوا هێرش دەکەنە سەرییان.
عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕەتیدەکاتەوە هەرێمی کوردستان پێش وەختە ئاگاداری کردبێتنەوە و جەختیش دەکاتەوە" ئه‌گه‌ر به‌دڵی ئێران بێت له‌مێژبوو ده‌بوو ئێمه ده‌ركرابین له‌وێ، به‌ڵام ئێمه ناڕۆین به‌و ئاسانیه نییه چۆڵکردنی بارەگاکانمان، دەشڵێت" سه‌رئێشه‌مان بۆ هه‌رێم دروست نه‌كردووه، پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمین پشتیوانی ئه‌و ئه‌زموونه‌ین كه له كوردستانی عێراق هه‌یه، خۆمان به كورد ده‌زانین و خۆمان به دۆست ده‌زانین ئێمه له شه‌ڕی داعشدا به‌شداریمان كردووه و قوربانیمان داوه."
لە سەرەتای قسەکانیدا لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێشتر ئاگاداری و هۆشداریتان دراوەتێ سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرش لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر بارەگاکانتان، سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وتی" ئێمه به‌گشتی هه‌موو كه‌س ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه به‌و مانایه‌ی كه هه‌موو كه‌س وتویه‌تی كۆماری ئیسلامی لێتان ده‌دات، به‌ڵام زانیاری وردمان له‌سه‌ر لێدانه‌كه نه‌بووه.”
عەبدوڵا موهتەدی وتیشی"لای ئێمه قوربانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لای حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادی كوردستان له‌و دوو لایه‌نه قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه، پڕ به‌دڵ سه‌ره‌خۆشیان لێده‌كه‌ین.”
عەبدوڵا موهتەدی ئەوەشی وت" ئه‌گه‌ر به‌دڵی كۆماری ئیسلامی ئێران بووایه ده‌بوو زۆر زووتر بارەگاکانمان چۆڵ بكردایه، ئه‌وان ده‌زانن كه ئه‌م حیزبانه ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی قوڵیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه ده‌زانن كه هێزی پێشمه‌رگه چه‌كوشی ئاماده‌یه بێجگه له‌وانه ژیان و خوێندن و ئیشوكار و زۆرێک له بنه‌ماڵه‌كانی سه‌ر به‌و حیزبانه له كوردستانی عێراق له‌م ئۆردوگانه و له‌نزیک ئۆردوگاكاندان، بۆیه ئێران به بنكه‌یه‌كی مه‌ترسیداری زانیووه بۆخۆی هه‌میشه، وه ئه‌گه‌ر به‌دڵی ئه‌وان (ئێران) بێت له‌مێژبوو ده‌بوو ئێمه ده‌ركرابین له‌وێ، به‌ڵام ئێمه ناڕۆین به‌و ئاسانیه نییه، وه پیلانه‌كانی ئه‌وانیش جێبه‌جێ ناكه‌ین.”