گرنگ

ئێران، راپۆرتێك لەبارەی دەستوەردانەكانی دیموكرات دەداتە حكومەتی هەرێم


 
ئێران، راپۆرتێك لەبارەی دەستوەردانەكانی دیموكرات دەداتە حكومەتی هەرێم
بوار، تایبەت
ئێران راپۆرتێكی لە بارەی دەستوەردانەكانی حیزبی دیموكرات، لە خۆپیشاندانەكانی شارە كوردییەكانی رۆژهەڵات داوەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، كە چەند رۆژێك پێش بۆردومانەكانی سوپای پاسداران بۆ سەر بارەگاكانی حیزبەكانی رۆژهەڵات، لە چەند ناوچەیەكی هەرێم، راپۆرتێكی بە حكومەتی هەرێم داوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە راپۆرتەكەدا لایەنی ئێرانی وردەكاری رۆڵ‌و دەستوەردانەكانی حیزبی دیموكراتی لە خۆپیشاندانەكانی شارە كوردییەكان خستووەتەڕوو.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە هەر لە راپۆرتەكەدا ئێران هۆشداریداوە، ئەگەر بێت‌و حكومەتی هەرێم رێگری لە حیزبە كوردییەكانی رۆژهەڵات بەگشتی‌و حیزبی دیموكرات بەتایبەتی نەگرێت، ئەوە كاردانەوەی توندی دەبێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color