گرنگ

یەکێتی، پارێزگاری کەرکوک و پارتیش، یاسای نەوت و غاز دەکاتە مەرجی بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەت


 
یەکێتی، پارێزگاری کەرکوک و پارتیش، یاسای نەوت و غاز دەکاتە مەرجی بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەت
بوار، تایبەت
ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی کوردو سوننە لەگەڵ لایەنەکانی چوارچیوەی هەماهەنگی ئاشکرابوو، کەوەک کارنامەی حکومەت جێگیر دەکرێت.
فادی شەمەری، سەرکردە لە ڕەوتی حیکمە گرنگترین خاڵەکانی ناو کارنامەکەی ئاشکرا کرد، کە بریتین لە دەرکردنی یاسای نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق تا بتوانرێت بەو یاسایە پرسی نەوت و کێشەی بودجە لە نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر بکرێت. ئەمە مەرجی سەرەکی پارتیە بۆ بەشداری کردن لە حکومەتی نوێ.
لەسەرداوای یەکێتی بڕیاردراوە سەرجەم ئەو پارێزگارانەی وەکالەتن لەپۆستەکانیان لابدرێن کە مەبەستی سەرەکی لە ڕاکان جبووری پارێزگاری وەکالەتی کەرکوکە و لەو ڕێگەیەوە یەکێتی پاش پێنج ساڵ دەیەوێت پارێزگار وەرگرێتەوە. لایەنە شیعەکان بەڵێنی گۆڕینی پارێزگاریان بەکاندیدی یەکێتی داوە.
پارتی و سوننەکان داوایان کردووە سوپاو حەشدی شەعبی لە سەنتەری شارەکان بچنە دەرەوە و دۆسیەی ئەمنی بدرێتە دەست پۆلیسی خۆجێی و پێشتریش پارتی هەمان داوای هەبووە بۆ گەڕاندنەوەی بارەگاکانی بۆ کەرکوک و مەخمور و دووز و خانەقین.
بەدەر لە داواکاریەکانی کورد شیعەکان بەرزکردنەوەی بەهای دینار و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و هەمواری یاسای دەزگای شەهید و پترۆ دۆلاری پارێزگاکان کە مەبەست لێی بەسرەیە لەگەڵ یەکخستنی سیاسەتی گومرگیان وەک کارنامەی کابینەی نوێ و پەرلەمان دیاری کردووە.
داواکاریەکانی سوننە جگە لە کشانەوەی حەشد لە سەنتەری شارەکان بریتیە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەرکردنی یاسای لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی دەستەی لێپرسینەوەو دادوەری و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا زیان لێکەوتوەکانی جەنگی داعشە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color