گرنگ

بوار ئەو پۆستانە ئاشكرادەكات لە عێراق بەر كورد دەكەون

2022-09-29

 
بوار ئەو پۆستانە ئاشكرادەكات لە عێراق بەر كورد دەكەون
بوار، بەغدا
سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ بوار ژمارەی ئەو پۆستانەی ئاشكراكرد، كە لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بەر لایەنە كوردییەكان دەكەون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەكەوە دراوە بە بوار، جگە لە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق‌و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كە بۆ كورد یەكلاكراونەتەوە، سێ‌ پۆستی وەزیریش بۆ لایەنە كوردییەكان دانراوە.
هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكە، لە پۆستە وەزارییەكان پۆستێكیان وەزارەتێكی سیادی دەبێت، كە یان وەزارەتی دارایی، یان دەرەوە دەبێت، لەگەڵ دوو وەزارەتێكی خزمەتگوزاری‌و وەزارەتێكی مرۆیی، كە رەنگە ئەوانیش وەزارەتەكانی كۆچ‌و كۆچبەران، یان ئاوەدانكردنەوە، یان كارەباو وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان‌و وەرزش بن.
بوار ئەوەشی زانیوە، جگە لە پۆستە وەزارییەكان، چەند بریكارێكی وەزارەتەكان دەدرێت بەلایەنە كوردییەكان، كە رەنگە یەك لەبریكارەكانیش بریكاری وەزارەتێكی سیادی بێت، كە ئەویش یان بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، یان بەرگری، یان نەوت دەبن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color