گرنگ

هێرشەکانی ئێران، پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات کۆدەکاتەوە


 
هێرشەکانی ئێران، پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات کۆدەکاتەوە
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی بوونی ناڕەزایەتی لەشارەکانی ڕۆژهەڵات هەوڵێک هەبوو بۆ ئەوەی تەواوی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کۆببنەوەو کۆمیتەیەکی هاوبەش پێکبهێنن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار، زانیارییەکانی بۆ بوار پشت ڕاستکردەوەو ڕایگەیاند ”چەند هەوڵێک هەبوو بۆ دروستکردنی کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ ئەوەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات پلانی خۆیان هەبێت بۆ هەر پێش هاتێک کە دێتە پێشەوە”.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە ”حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان حیزبەکانی ڕۆژهەڵات نەیانویست، جۆرە چاڵاکییەک بکەن کە دواتر بە خراپ بۆ سەر حکومەتی هەرێم بشکێتەوە”.
بەپێی زانیارییەکان لە دوای ڕوداوی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، بەشێک لەو سەرکردانە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە قسەیان لەگەڵ یەکتر کردووەو لەبارەی دروستکردنی کۆمیتەیەکی هاوبەش جارێکی دیکە گفتوگۆیان کردووەو قسەیان لەسەر ئەوە کردووە کە ئەو کۆمیتە هاوبەشە دەبێت بەنهێنی پێکبهێنرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color