سۆزان مەنسور:
پارتی و یەکێتی له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار وەک خۆیەتی
بوار، دەنگی ئەمریکا
سۆزان مەنسور وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت "پارتی و یەکێتی، له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار هه‌تا ئێستا هه‌ر لایه‌نه كاندیدی جیاوازی خۆی هه‌یه، واته كاندیدی یه‌كێتی دكتۆر به‌رهه‌م و كاندیدی پارتی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌ده، ئێمە وڵاتێکی دیموکراتین هەر لایەنە و مافی خۆیەتی کاندیدی خۆی هەبێت”.
دەشڵێت "لە نێوان پارتی و یەکێتی، گفتوگۆ هه‌یه له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له بابه‌ته‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن له‌وانه‌یه دۆخه‌كه به‌ره‌و لایه‌كیتر بڕوات له‌وانه‌شه وه‌كو 2018 هه‌ركه‌س به كاندیدی خۆی بچێته ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه هه‌موو شتێک ڕێی تێده‌چێت”.
دەربارەی ئەوەی ئایا یه‌كێتی و پارتی گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار؟
لە وەڵامدا سۆزان مەنسور دەڵێت "پارتی و یەکێتی له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار هه‌تا ئێستا هه‌ر لایه‌نە (پارتی و یەکێتی) كاندیدی جیاوازی خۆی هه‌یه، واته كاندیدی یه‌كێتی دكتۆر به‌رهه‌م و كاندیدی پارتی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌ده. "
سەبارەت بەوەی ئایا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شاندی هاوبه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن؟
وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی "هه‌تا ئێستا نازانین، به‌پێی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕاستی شته‌كان ده‌گۆڕێن هه‌تا ئێستا دانیشتنی داهاتوو دیاری نه‌كراوه، له‌وانه‌یه هه‌تا دانیشتنی داهاتوو دیاریده‌كرێت له‌وانه‌یه كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره‌و ئاستێكی تر بگه‌ن”.