گرنگ

چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێك ئاراستەی پارتی‌و یەكێتی دەكات


 
چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێك ئاراستەی پارتی‌و یەكێتی دەكات
بوار، بەغدا
هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێكی ئاراستەی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی كرد.
چوارچێوەی هەماهەنگی لەدوای كۆبوونەوەی سەركردەكانی لەماڵی هومام حەمودی لە بەغدا داواكەیان ئاراستەی پارتی‌و یەكێتی كردووە، كە تایبەتە بە یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەداواكەیان جەختیان كردووەتەوە، كە دەیانەوێت هەموو لایەنەكانی براوە لە هەڵبژاردن بەشداری حكومەتی داهاتوو بكەن، بەتەواوی لایەنە كوردییەكانیشەوە.
هەروەها داوایان كردووە، كە دەبێت لایەنە كوردییەكان، بەتایبەتی پارتی‌و یەكێتی، لەسەر كاندیدێكی هاوبەشی سەرۆك كۆمار رێكبكەون، بۆ ئەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەستپێبكەنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color