گرنگ

پێشهاتی نوێ لە بەغداد


 
پێشهاتی نوێ لە بەغداد
چەكدارانی سەرەیا سەلام بەچەكی قوڕسەوە رژاونەتە سەر شەقامەكانی بەغداد
بوار، بەغداد
چەكدارەكانی سەرایا سەلام بە بەغدادا بڵاوبونەتەوەو ژمارەیەكی زۆر لە هێزە ئەمنییەكانی بەغدا لە نزیك دەروازەی ژمارە 9ی ناوچەی سەوز دانران.
بەپێی زانیاری بوار، لە ئێستاداچەكدارەكانی سەرایا سەلام بە بەغدادا بڵاوبونەتەوە و دەنگۆیەك هەیە خۆپیشاندانەكەی بەغدا ئەمشەو دەستپێ بكات.
ژمارەیەكی زۆر لە هێزە ئەمنییەكانی بەغدا لە نزیك دەروازەی ژمارە 9ی ناوچەی سەوز دانران.
تەحسین محەمەداوی، یەكێك لە سەركردەكانی گروپی سەرایا سەلامی سەربە موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر دەڵێت، "ئامادەین".
لەلایەكی ترەوە موهەنەد عەلی، سەركردەی سەرایا سەلام و كەسایەتیی نزیك لە موقتەدا سەدر ئاماژە بۆ پێكدادانی چەكداری دەكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color