گرنگ

بارزانی لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە


 
بارزانی لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە
بوار، تایبەت
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، مەسعود بارزانی بە سەركردایەتی حیزبەكەی وتووە، كە ئەوان لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نین.
هەر بەپێی زانیارییەكان، مەسعود بارزانی باسی لەوە كردووە، كە دەبێت بە هەمان یاسای پێشوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت‌و جەختی لەوەش كردووەتەوە، دەبێت هەموو كوردستان بە یەك بازنە هەڵبژاردنی تێدا بكرێت.
بوار زانیویەتی، مەسعود بارزانی دەزگا پەیوەندیدارەكانی حیزبەكەی راسپاردووە، بۆ ئەوەی میكانیزمێك بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو میكانیزمەوە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بكەن، تا باوەڕیان پێبهێنن، بەوەی لە پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color