گرنگ

خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكرد


 
خۆپیشاندەران لەسەر پردی كۆماری دەیانەوێت بەربەستە كۆنكرێتییەكان لابەن‌و بچنە ناوچەی سەوز
 
بوار، بەغدا
لە بەیانی رۆژی شەممەوە لە چەند ناوچەیەكی شاری بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندان دەستیپێكردووەتەوەو خۆپیشاندانیش بەردەوامی هەیە.
سەرەتای خۆپیشاندانەكان لە گۆرەپانی تەحریری ناوەڕاستی پایتەختەوە دەستیپێكردو دواتر بەرەو پردی كۆماری رۆیشتن، كە پردەكە دەكەوێتە سەر روباری دیجلەو هەردوو بەری كەرخ‌و رەسافە پێكەوە دەبەستێت.
خۆپیشاندەران، لەسەر پرسی كۆماری دەستیان لە هەوڵی لابردنی بەربەستە كۆنگرێتییەكان كردووە، ئەوەش لە پێناوی گەیشتن بە ناوچەی سەوز، كە زۆرینەی بارەگا حكومییەكان لەو ناوچەیە لە شاری بەغدا.
خۆپیشاندان بەهۆی ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی 2020 دەستیپێكردووەتەوە لە شاری بەغداو بەشێكی زۆریش لە خۆپیشاندەران بریتین لە ئەندامان‌و لایەنگرانی رەوتی سەدر، كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color