گرنگ

سوپای پاسداران دەستی بە بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم كردەوە


 
سوپای پاسداران دەستی بە بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم كردەوە
بوار، هەولێر
سوپای پاسداران دەستی بە بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم لە سیدەكان كردەوە، كە ناوچەیەكی سەر بە ئیداری سەربەخۆی سۆرانە، لە باكووری پارێزگای هەولێر.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بەیانی رۆژی شەممە سوپای پاسداران لەرێگەی تۆپخانەكانی چەند ناوچەیەكی سیدەكانی بۆردومان كردووە.
هەر بەپێی سەرچاوەكە بۆردومانەكە ناوچەكانی سەقەرو و بریزین و گوندی پریز كەتینەی لە نزیك ناحیەی سیدەكان بە ئاماند گرتووە.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، كە بۆردومانەكان بەردەوامی هەیەو بەو هۆیەشەوە تائێستا زیانی بۆردومانەكان نەزانراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی چوار شەممەی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە موشەك ‌و دۆرنی بۆمبرێژكراو هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان، كە ئامانجی هێرشەكان بارەگاو بنكە سەربازییەكانی حیزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color