گرنگ

عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین بەرهەمی توركی هاوردە دەكات


 
عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین بەرهەمی توركی هاوردە دەكات
بوار، جیهان
دەستەی ئاماری توركیا ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشكراكرد، كە زۆرترین بەرهەمی توركی هاوردەی وڵاتەكانیان دەكەن‌و عێراقیش یەكێكە لەو سێ‌ وڵاتە.
ئامارەكە بۆ مانگی ئابی رابردووە، كە بەپێی ئامارەكە، لە رێژەی 13.1٪ بۆ 40.4٪ بەرزبووەتەوە، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە.
هەر بەپێی ئامارەكە توركیا تا مانگی ئابی 2021 بە بەهای 21 ملیار و 337 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی كاڵای هەناردەی وڵاتانی جیهان كردووە، بەڵام لە ساڵی 2022 لەسەدا بەرزبووەتەوەو بەهاكەی گەیشتووەتە 32 ملیار دۆلاری ئەمریكی‌و بەرێژەی 40.4 زیادی كردووە.
لە ئامارەكەدا ئاشكراكراوە، كە عێراق بەرێژەی 1 ملیار و 258 ملیۆن دۆلار پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە، كە بەرهەمی توركیایان هاوردەی وڵاتەكانیان كردووە، كە لە پلەی یەكەمدا ئەڵمانیایە بە بەهای 1 ملیار و 664 ملیۆن دۆلارو پلەی دووەمیش ئەمریكایە بە بەهای 1 ملیار و 483 ملیۆن دۆلار.
لەپلەی چوارەمیشدا بەریتانیا دێت، كە بە بەهای 1 ملیار و104 ملیۆن دۆلار كەلوپەلی لە توركیاوە هاوردە كردووەو دوای ئەویش روسیا بە 949 ملیۆن دۆلار دێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color