دواى كۆبوونه‌وه‌ى تیمى حكومه‌تى پارتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، گۆڕان چه‌ند پۆستێكى نوێ له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت
بوار، تایبه‌ت
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا، هه‌ردوو تیمى حكومى پارتى و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش ژماره‌یه‌ك پۆستى دیكه‌ى له حكومه‌ت وه‌رگرت.
به‌پێى زانیاریه‌كانى بوار، له دواى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو تیمى حكومه‌تى پارتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى به‌شێكى دیكه له رێككه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر پێدانى پێنج پۆستى دیكه به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
بوار زانیویه‌تى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر دانانى به‌هرۆز عەلى، وه‌ك راوێژكار له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و هادى ئه‌كره‌م، راوێژكار له وه‌زاره‌تى دارایى و هه‌ڵۆ چاوشێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و ره‌زا جه‌بار، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى بۆ به‌دواداچوون و ته‌فتیش له وه‌زاره‌تى ئاوقاف و كاروبارى ئاینى و پێشڕه‌و بابه شێخ، راوێژكار له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان.