قوباد تاڵه‌بانى، سووره له‌سه‌ر لادانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
قوباد تاڵه‌بانى، بۆ به‌رپرسانى گۆڕان:
سوورین له‌سه‌ر گۆڕینى پارێزگاى سلێمانى
بوار، تایبه‌ت
له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، له‌گه‌ڵ رێكخه‌ر و به‌رپرسانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، سوور بووه له‌سه‌ر گۆڕینى پارێزگارى ئێستاى سلێمانى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى به‌رپرسانى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌باره‌ى ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكارى پۆسته حكومییه‌كانى سنوورى هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵەبجه، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به به‌رپرسانى گۆڕ‌انى وتووه سووره له گۆڕینى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاى سلێمانى و دانانى كه‌سێكى دیكه.
بوار زانیویه‌تى، له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا قوباد تاڵه‌بانى زۆر به توندى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى گۆڕان قسه‌ى كردووه، هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى گۆڕان ره‌تیاننه‌كردۆته‌وه به گۆڕینى پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه داواكارى و مه‌رجى خۆیان هه‌بووه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، دواكه‌وتنى ئاڵوگۆڕى پۆستى پارێزگاى سلێمانى په‌یوه‌ندى به ناكۆییه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتیى و رێكنه‌كه‌وتنیانه له‌سه‌ر دیاریكردنى كه‌سێك و جێبه‌جێكردنى مه‌رجه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.