گرنگ

ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ له‌ ئاڵوگۆڕى دۆلار له‌ بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان


 
ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ له‌ ئاڵوگۆڕى دۆلار له‌ بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان
15 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕى نایاسایى به‌ دۆلار له‌ بازاره‌كانى هه‌رێم كراوه‌
بوار، تایبه‌ت
ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ له‌ به‌رده‌وامى ئاڵوگۆڕى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسانى هه‌رێمیان ئاگاداركردۆته‌وه‌.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ له‌ ئاڵوگۆڕى دۆلار له‌ بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، شوێنه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌دواداچوونیان كردووه‌ و نیگه‌رانییه‌كانیان گه‌یاندۆته‌وه‌ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى.
بوار زانیویه‌تى، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌ران بوون له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوودا، به‌بێ سیسته‌مى بانكى له‌ پارێزگاى سلێمانى ئاڵوگۆڕ به‌ بڕى 15 ملیۆن دۆلار له‌ بازارى سلێمانى كراوه‌.
به‌پیێى زانیارییه‌كان، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگه‌ى باڵویزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سیسته‌مى پێشكه‌وتووى چاودێرى به‌ وردى چاودێرى مامه‌ڵه‌ى دراوى دۆلار ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
به‌و پێیه‌ى به‌شێك له‌ دراوى دۆلار ئه‌مه‌ریكى له‌ رێگه‌ى عێراقه‌وه‌ ده‌چێته‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران، یاخود ده‌گاته‌ دەست گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color