گرنگ

رێباز حەملان سەردانی عەبدوڵای کوێخا موباڕەکی کرد


 
رێباز حەملان سەردانی عەبدوڵای کوێخا موباڕەکی کرد
عەبدوڵای كوێخا موباڕەك بۆ رێباز حەملان: برا و هاوڕێی دێرینم
بوار،
رێباز حەملان،یاریدەدەری سەرۆک وەزیران سەردانی عەبدوڵای کوێخا موباڕەکی کرد لە چەمچەماڵ، لەسەر سەردانەکە رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران دەڵێت:
ئەمڕۆ شەممە ۲٠۲۲/۱٠/۱ لە شاری چەمچەماڵ
سەردانی ھەڤاڵی بەڕێز
عبداللە کوێخا موبارەکمان کرد، بەمەبەستی ھەواڵپرسین و خۆشحاڵیمان دەربڕی بۆ سەلامەتی خۆیان و ھەڤاڵان و ئەوبرا پێشمەرگانەی کەلەگەڵی بوون.
ھەرلەو دیدارە باسمان لەوە کرد، حکومەتی ھەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆک وەزیران شەونخونی و ھەموو ھەوڵ و کارێکیان بۆ پاراستن و سەلامەتی ھاونیشتمانیانە لە ھەرێمی کوردستان، هەربۆیە رووبەڕووی ھەموو کارێکی نایاسایی و تێکدانی ئاسایش و ئارامی دەبێتەوە،
دەبێت یاسا چەسپاو بەرکارو رێز لێگیراوبێت لە ھەرێمی کوردستان.
لەبەرامبەردا عەبدوڵای كوێخا موبارەك دەڵێت:
ئەمڕۆ لە شاری چەمچەماڵ پێشوازیمان کرد لە ھاوڕێی دێرین و برای بەڕێز ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و ھەواڵپرسین سەردانی کردین.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color