مام جه‌لال، سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌هێنێته هه‌ولێر
مه‌سعود بارزانى په‌یامى ده‌بێت
به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى مام جه‌لال مه‌ڕاسیمێكى فراوان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بوار، تایبه‌ت
وابڕیاره له ساڵیادى كۆچى دوایى مام جه‌لال، مه‌ڕاسيمێكى گه‌وره له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت به‌شێك له سه‌ركرده عێراقى و سیاسییه‌كانى جیهانیش ئاماده‌یى ئه‌و رێوڕه‌سمه ده‌بن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، رۆژى دووشه‌ممه، 3ى ئۆكتۆبه‌رى 2022، به‌بۆنه‌ى ساڵیادى كۆچى دوایى مام جه‌لال یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان رێوڕه‌سمێكى فراوان له هۆڵى سه‌عد عەبدوڵڵا له شارى هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات.
بوار زانیویه‌تى، جگه له ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش په‌یامێكى ڤیدیۆیى، یاخود نووسینى ده‌بێت.
به‌پێى بانگهێشتنامه‌كان، زۆرینه‌ى سه‌ركرده عێراقییه‌كان و به‌شێك له سیاسه‌تمه‌داره جیهانییه‌كانيش به‌شدارى له رێوره‌سمه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و واچاوه‌ڕوانده‌كرێت دواى كۆتایهاتنى مه‌ڕاسیمه‌كه ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له نێوان سه‌ركرده‌ى لایه‌نه‌كانى هه‌رێم و عێراق ئه‌نجامبدرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌ریه‌ك له نورى مالیكى و هادى عامرى و عه‌مار حه‌كیم چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و لایەنە شيعه‌كان و حكومه‌تى عێراق به‌شدارى رێوڕه‌سمى كۆچى دوایى مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆمارى پێشووتری عێراق و سكرتێرى پێشووترى یه‌كێتیى بكه‌ن.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌مان رۆژ بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان، قوتابخانه‌یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى یه‌كێتیى له هه‌ولێر به‌سه‌رده‌كاته‌وه و بڕیاریشه ژماره‌یه‌ك پارچه زه‌وى به‌سه‌ر كه‌م ئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرین دابه‌ش بكات.