گرنگ

خۆپیشاندەرانی بەغداد بە هوتاف و دروشمی خۆفرۆش و خائین ڕووبەڕووی جێگرەکەی شاسوار عەبدولواحید بونەوە


 
خۆپیشاندەرانی بەغداد بە هوتاف و دروشمی خۆفرۆش و خائین ڕووبەڕووی جێگرەکەی شاسوار عەبدولواحید بونەوە
بوار، بەغدا
ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی بەغداد لە گۆڕەپانی مەنسور، عەلا ڕوکابی ئەمینداری بزوتنەوەی ئیمتیداد و جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی لە پێناو خەڵکیان دەرکرد.
خۆپیشاندەران کەبە تشرینیەکان ناسراون و لە سێیەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی ۲۰۱۹ دا خۆپیشاندانی فراوانیان لە بەغداو چەند شارێکی تر ئەنجامدا، بە هوتاف و دروشمی خۆفرۆش و خائین ڕووبەڕووی عەلا ڕوکابی بوونەوەو لە خۆپیشاندانەکە وەدەریان نا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش لە دژی ڕووکابی دروشمی (من اجل فلوس) لەبری من اجل شعب وەک تەنزێک بۆ هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک بەکار دەهێنن و ڕوکابی و هاوپەیمانێتییەکەی تۆمەتبار دەکەن بە وەرگرتنی پارە و ئیمتیاز لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
بزوتنەوەی ئیمتیداد توانی بە دەنگی تشرینییەکان، نۆ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت و لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانێتی لە پێناو خەڵکیان دروست کرد.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color