گرنگ

زیاتر لە ملیارێك دینار لە فەرمانگەیەكی دهۆك دیارنامێنێت


 
زیاتر لە ملیارێك دینار لە فەرمانگەیەكی دهۆك دیارنامێنێت
بەرپرسێكی فەرمانگەكە دەستگیردەكرێت
بوار، تایبەت
بەتۆمەتی دیارنەمانی زیاتر لە ملیارێك دینار، بەرپرسێكی دارایی لە تاقیگەی بیناسازی پارێزگای دهۆك دەستگیردەكرێت و لێژنەی دەسپاكی پەرلەمان و دەستەی دەسپاكی لێكۆڵینەوەی لەبارەوە دەكەن.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، دوای بەدواداچوونی لێژنەی دەسپاكی پەرلەمانی كوردستان و فەرمانگەی دەستەی دەسپاكی لە پارێزگای دهۆك، دەركەوتووە لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا، زیاتر لە ملیارێك دینار لە فەرمانگەی تاقیگەی بیناسازی دهۆك دیارنەماوە.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، بەرپرسێكی دارایی فەرمانگەكە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر كەیسەكە، بوار پەیوەندی بە چەند بەرپرسێكی دەستەی دەسپاكی هەولێر و دهۆك كرد، بەڵام ئامادەنەبوون لێدوان بەوبارەیەوە بدەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color