گرنگ

عێراق، لە پلانیدایە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەهەرێم جێگیر بکات


 
عێراق، لە پلانیدایە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەهەرێم جێگیر بکات
بوار، بەغدا
فەریق سەعد مەعن، فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ سایتی بەغداد ئەلیەوم ڕایگەیاندوە لە پلانی وەزارەتی بەرگریدایە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەرێم جێگیر بکات. دژی فڕۆکەو موشەکی بالیستی، تا هاوڵاتیان پارێزراوبن لە هێرشی تورکیا و ئێران.
ئەو بەپرسە سەربازییەی عێڕاق وتویەتی تورکیاو ئێران بەردەوام پێشێلکاری ئەنجام دەدەن لە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکەوە، بۆیە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و وەزیری بەرگری بەگرنگییەوە لەم هەنگاوە دەڕوانن.
سەعد مەعن، ئەوەشی خستوەتەڕوو پلانەکە بۆ تەواوی عێراقە تا ئاسمانی عێراق پارێزراوبێت لەهەر بەزاندنێک و پێشێلکردنێک.
بەپێی دەستوری عێراق، پاراستنی ئاسمانی عێراق لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵدایە، بەڵام جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و جوڵەی سوپای عێراق لەناو هەرێم پێویستی بەهەماهەنگی نێوان عێراق و هەرێمە.
وەزارەتی بەرگری عێراق، دوو گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکاو فەڕەنسا هەیە بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی، مانگی ڕابردوو چەند یەکەیەک ڕاداری ئێم جی ٤۰۰ی فەڕەنسی گەیشتنە عێراق.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color