گرنگ

لیژنەی نەوت وغازی پەرلەمانی عێراق: ۱٨ ٪ تا ۲۰٪ ی نەوتی هەرێم لەلایەن کۆمپانیاکانەوە تاڵان دەکرێت


 
لیژنەی نەوت وغازی پەرلەمانی عێراق:
۱٨ ٪ تا ۲۰٪ ی نەوتی هەرێم لەلایەن کۆمپانیاکانەوە تاڵان دەکرێت
بوار، بەغدا
عەلا حەیدەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق، بەڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندووە حکومەتی هەرێم بە جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەڵگەڕاوەو یاخیە لە حکومەتی ناوەندو بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بەتەواوەتی ڕەت دەکاتەوەو بەناوی لیژنەی نەوت و غازەوە داوای دەستوەردانی حکومەتی فیدڕاڵی دەکات بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و دەڵێت ”نابێت حکومەتی هەرێم نەوت و داهاتی نەوت ڕادەست نەکات و داوای پشک لە بودجەی عێراق بکات”.
ئاماژەی بەوەداوە پارێزگای بەسرە ڕۆژانە ۳ ملیۆن و ٨۰۰ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت ئەگەر هەرێم نەوت ڕادەست نەکات نابێت هەرێم لە داهاتی نەوتی بەسرە پشک وەربگرێت.
ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غاز دەڵێت ” ۱٨٪ تا ٢٠٪ی نەوتی هەرێم لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەتاڵان دەبرێت و پێویستە یاسایەک دەربکرێت هەرێم پابەند بکرێت بە ڕادەست کردنی داهاتی نەوت و نەوتی فرۆشراو بە حکومەتی ناوەند”.
عەلا حەیدەری، پەرلەمانتاری سەربەخۆو نوێنەری پارێزگای بەسرەیە بەهەڵوێستە توندەکانی لەسەر پرسی نەوت وگازی هەرێم ناسراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color