گرنگ

ساڵی ڕابردوو ٤۱ ٪ ی خەڵکی هەرێم نەوتی سپی وەرگرتووە


 
ساڵی ڕابردوو ٤۱ ٪ ی خەڵکی هەرێم نەوتی سپی وەرگرتووە
بوار، هەولێر
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت لەنوسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری کاروباری پەرلەمان، ئاشکرای دەکات ساڵی ڕابردوو، بڕی ۱۱۰ ملیۆن و ۹۹۷ هەزار لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە. کە دەکاتە نزیکەی ٥٥۰ هەزار بەرمیلی ۲۰۰ لیتری و بەشێکی دراوەتە قوتابخانەکان و نزیکەی ٥۲٥ هەزار خێزان سودمەند بوون لەکۆی ۱ ملیۆن و ۲٨۰ هەزار خێزان.
بەو پێیە تەنها ٤۱٪ی خێزانەکانی هەرێم ساڵی ڕابردوو نەوتی سپییان وەرگرتووە.
بۆ ئەوەی هەر خێزانێک بڕی ۲۰۰ لیتر نەوت وەربگرێت پێویستە حکومەت بۆ ساڵێک ۲٥٦ ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەش بکات.
لە ئێستادا نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو بەرز بووەتەوە نرخی بەرمیلێکی ۲۰۰ لیتری گەیشتوەتە ۳۰۰ هەزار دینار.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color