گرنگ

هادی عامری پەیامەكەی گەیاندووە


 
هادی عامری پەیامەكەی گەیاندووە
چوارچێوەی هەماهەنگی، داوا لە بەرهەم ساڵح دەكات بكشێتەوە
بوار، تایبەت
لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، داوایان لە بەرهەم ساڵح كردووە، لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بكشێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا دراوە بە بوار، چوارچێوەی هەماهەنگی لە رێگەی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح پەیامی ئەوەیان بە بەرهەم ساڵح گەیاندووە، كە لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بكشێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لاپەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیانوایە بە كشانەوەی بەرهەم ساڵح لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، دەرفەتی گەورە لە بەردەم پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی دروست دەكات، لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێكبكەون.
پێنج شەممەی رابردوو، هادی عامری لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبووەوەو بوار ئەوەشی زانیوە، كە هادی عامری بە ئاگاداری و رەزامەندی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی لەگەڵ كاندیدەكەی ئەو حیزبە ئەنجامداوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color