گرنگ

بۆشایی یاسایی دۆزراوەتەوە


 
بۆشایی یاسایی دۆزراوەتەوە
هەوڵێك بۆ گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر دەستیپێكردووە
بوار، بەغدا
هەوڵێك لە پەرلەمانی عێراقەوە دەستیپێكردووە، ئەوەش لە پێناوی گەڕاندنەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر بۆ پەرلەمان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بە بوار، ماوەی هەفتەیەكە لە پەرلەمانی عێراقەوە دەست بە هەوڵێك كراوە، بۆ ئەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بگەڕێندرێنەوە بۆ پەرلەمان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هەوڵەكە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكی عێراقەوە دەستیپێكردووەو ئێستا بۆشاییەكی یاساییان دۆزیوەتەوەو دەیانەوێت لەو رێگەیەوە بیسەلمێنن، دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدرو واژووكردنی لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە، نایاساییە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كرد، هەوڵەكە هەوڵێكی جددییەو ئەو پەرلەمانتارانە دەیانەوێت لەو رێگەیەوە كۆتایی بە دۆخی چەقبەستوویی سیاسی عێراق بهێنن‌و رەوتی سەدریش بكەن بە بەشداری حكومەتی نوێی عێراق.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color