گرنگ

خانەنشینی ئارەزوومەندانە راگیرا و خانەشنینكردنی زۆرەملێ‌ دەسپێدەكات


 
خانەنشینی ئارەزوومەندانە راگیرا و خانەشنینكردنی زۆرەملێ‌ دەسپێدەكات
"دوو هەزار ئەفسەری پلەباڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بەزۆرەملێ‌ خانەشنین دەكرێن"
بوار، تایبەت
خانەشنینكردنی ئارەزوومەندانە لە وەزارەتی پێشمەرگە راگیرا و خانەنشینكردنی زۆرەملێی زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری پلەباڵا دەستپێدەكاتەوە؛ بوار، هۆكارەكانی راگرتن و دەستپێكردنی خانەنشینی ئاشكرا دەكات.
بەپێی بەدواداچوونەكانی بوار، بەهۆی زۆری داواكاری پێشمەرگەكان بۆ خانەشنینكردنیان، وەزارەتی پێشمەرگە خانەشنینكردنی ئارەزوومەندانەی پێشمەرگەكانی بۆ ماوەیەكی "نادیار" راگرت.
بەپێی بەدواداچوونەكانی بوار، هۆكاری راگرتنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەزارەتی پێشمەرگە "ترسی هەیە" ژمارەی پێشمەرگە بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بێتەوە، بۆیە لەئێستادا ئەو پێشمەرگانە خانەشنین دەكرێن كە بە راپۆرتی پزیشكی بیسمەلێنن كە ناتوانن دەوام بكەن.
راگرتنی خانەشنینی ئارەزوومەندانەی پێشمەرگەكان لەكاتێكدایە، لەسەر داخوازی هاوپەیمانان حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری پلە باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی "زۆرەملێ‌" خانەشنین بكات.
خانەشنینكردنی زۆرەملێ‌ ئەو ئەفسەرە پلەباڵایانەی دەگرێتەوە كە پلەیان هەیە بەڵام پایەیان نییە بۆ موماسەرەكردنیان و لە چەند ساڵی رابردوودا خرابوونە سەر بەڕێوەبەرایەتی (ئومرە)ی وەزارەتی پێشمەرگە و "بەبێ‌ دەوام مووچەیان پێدراوە".
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color