گرنگ

ئارێز عەبدوڵڵا: نامەی مام جەلالیش ناخوێنمەوە


 
ئارێز عەبدوڵڵا:
نامەی مام جەلالیش ناخوێنمەوە
بوار، هەولێر
ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەپێنجەمین ساڵیادی مردنی مام جەلالدا، وتارێکی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەیادی سەرۆک مام جەلال!
لە گەرمەی شەڕدا بووین، ڕۆژێکیان ئوتومبێلێک هات چەند کەسێکی تێدابوو، دەیانویست بەرەو لای دوژمن بپەڕنەوە، بەڵام ئێمە لە هەڵومەرجێکی باشدا نەبووین، چونکە هێزەکەمان لە چاو هێزی دوژمن زۆر کەمبوو. نەشماندەویست دوژمن ئەو نهێنییە بزانێ، ئەمە لەلایەک لە لایەکی دیکەش گومانم لەو کەسانە هەبوو، بۆیە رێگەمان نەدان. یەکێک لەسەرنشینانی ئوتومبێلەکە نامەیەکی فەرماندەیەکی گەورەی خۆمانی دایە دەستم و گوتی: ئێمە مۆڵەتی ڕەتبوونمان وەرگرتووە.
فەرماندەیەکی تری خۆمان هاتە ناوباسەکە و گوتی مادام نامەی فلان لێپرسراوی هێناوە پێویستە ڕێگایان بدەی. منیش هەر موکڕبووم لەسەر بڕیارەکەی خۆم، بۆیە بوو بە دەمەقاڵێمان. ئەو هەر دەیگوت ناکرێ تۆ نامەی ئەو لێپرسراوە گەورەیە نەخوێنیتەوە. منیش زۆر توڕەبووم، هاوارم کرد و گووتم:
- کاکە ئەگەر هەنوکە نامەی مام جەلالیشم بۆ بێ نایخوێنمەوە و ڕێگایان نادەم.
دوای ئەوە دەمەقالێکەمان گەورەتر بوو، بەڵام هەر ڕێگەم نەدان. و بەڕێی خۆیاندا گەڕانەوە. پاش ماوەیەک سەرۆک مامم بینی بەزەردەخەنەیەکەوە گوتی: ئارێز دیارە نامەی منیش ناخوێنیتەوە؟!
منیش تێگەیشتم بابەتەکە چییە، بۆیە یەکسەر وەڵامم دایەوە و گوتم:
- هەندێکجار بەڵێ.
دوایی ڕووداوەکەم بۆ گێڕایەوە، ئەویش دەستی خستەسەرشانم سوپاس و ستایشێکی زۆری کردم.
ئەوە سەرۆک مام جەلال بوو، سەرۆک مام جەلال!
یادت بەخێر سەرۆک.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color