بوار، دەنگی ئەمریکا
عومەر ئیلخانی زادە سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت "هه‌رێمی كوردستان له‌بارەی چۆڵکردنی بارەگاکانمان فشارێكی نه‌هێناوه بۆ ئێمه، به‌ڵام بۆخۆیان له‌ژێر فشاردان، ئیلخانی زادە دەشڵێت" ئێمه هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بووین باره‌گامان بووه ئێمه دۆخی واقعی ئه‌وانیش ده‌زانین زۆرجاریش ئه‌وه‌مان (رعایه‌ت) ڕه‌چاوكردووه) ئه‌وه‌ش كه ئێستا هێزی چه‌كدار نانێرینه‌وه بۆ ئێران له‌به‌ر هه‌رێمی كوردستان و مه‌وقعیه‌تێكه كه هه‌یه‌تی، گوشاری حكومه‌تی ئێران له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زۆره، دروسترین كاریش ئه‌وه‌یه ئه‌وانیش هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م كاره ناڕه‌واییانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیدانه بكه‌ن و دنیاش به‌رامبه‌ریان ڕابوه‌ستێت و سه‌روه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی عێراقیش بپارێزرێت، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەوەشی وت. " ئێمه له‌ئێستادا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیمان نابیت، چونكه ئه‌وه به نادروست ده‌زانین، هەروەها ئێمه له‌به‌ر هه‌رێمی كوردستانه كه ده‌ستمان نه‌داوه‌ته كاری چه‌كداری ئه‌گه‌رنا زۆر شت ده‌كرێت و ده‌توانین بیكه‌ین. "