گرنگ

هەرێم لە ئوردن، بەدوای وەبەرهێنەردا دەگەڕێت


 
هەرێم لە ئوردن، بەدوای وەبەرهێنەردا دەگەڕێت
بوار، هەولێر
ڕۆژی شەممە، یەکی ئەم مانگە، لە عەممانی پایتەختی ئوردن، یەکەم کۆڕبەندی وەبەرهێنانی هاوبەشی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆڕبەندەکەدا هەریەک لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد شوکری گ، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەری ژوورە بازرگانییەکان و ژمارەیەک وەبەرهێنی هەرێم و وەبەرهێنەرانی ئوردن ئامادە بوون.
وەفدەکەی هەرێم سەردانی وەزارەتی وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوەی ئوردنیان کردووە.
لەکۆڕبەندەکەدا هەوڵدراوە هەلەکانی وەبەرهێنان لە کوردستان بۆ وەبەرهێنەرانی ئوردن، ڕوون بکرێتەوە بەئامانجی ڕاکێشانی زۆرترین سەرمایەی بیانی بۆ هەرێم.
ئەوەش خراوەتەڕوو بەم زووانە هەرێم یاسای کانزاکان دەردەکات کە زۆرترین بواری کارکردنی بۆ وەبەرهێنەران تێدایە.
تا ئێستا ۱۰٨ کۆمپانیای ئوردنی لە هەرێم کاردەکەن زۆربەیان لەبواری بازرگانیدان.
لە کۆڕبەندەکەدا یاداشتێکی لێک تێگەیشتن واژۆ کراوە بۆ وەبەرهێنانی بواری پزیشکی و دەرمان لە هەرێم لەلایەن کۆمپانیاکانی ئوردنەوە بەو پێیەی ئوردن ئێستا وڵاتێکی پێشەنگە لە ڕووی وەبەرهێنانەوە لە ناوچەکە.
لە کۆڕبەندەکەدا ڕێکەوتنێک لە نێوان دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم و وەبەرهێنەرانی ئوردن واژۆ کراوە بۆ دروست کردنی ئەنجومەنێک بۆ کاری هاوبەش.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color