گرنگ

پارتی، گەمارۆ دەخاتە سەر پێشمەرگەكانی دیموكرات لە باڵەكایەتی


 
پارتی، گەمارۆ دەخاتە سەر پێشمەرگەكانی دیموكرات لە باڵەكایەتی
بوار، تایبەت
پارتی دیموكراتی کوردستان، گەمارۆی خستووەتە سەر پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان ‌و رێگەی هاتووچۆی لێگرتوون.
سەرچاوەیەك لە حیزبی دیموکرات تایبەت بۆ بوار ئاشكرایكرد، پارتی لە لە ناوچەی باڵەكایەتی‌و ناوچە سنوورییەكانی نێوان باشوورو رۆژهەڵاتی كوردستان گەمارۆی خستووەتە سەر پێشمەرگەكانی دیموكرات.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە دۆخی پێشمەرگەکانی باڵەکایەتیان زۆر خراپە.
بەقسەی سەرچاوەكە، پارتی نە ڕێگە دەدات خواردن بۆ پێشمەرگەكان بچێت، نە ڕێگەش دەدات بریندارەکانیان بهێنرێنە خوارەوەو چارەسەر بكرێن.
ئەو سەرچاوەیە داواشی لە بەرپرسانی پارتی كرد، كە ئەو گەمارۆیە بشكێنرێت، چونكە دۆخی پێشمەرگەكان زۆر خراپەو ئەگەر وا بڕوات مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color