گرنگ

لەبەرامبەر هاوکاریکردنی پارتی، گۆڕان، ٢ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت


 
لەبەرامبەر هاوکاریکردنی پارتی، گۆڕان، ٢ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت
مانگانەی گۆڕان لە ٢٥٠ هەزار دۆلارەوە کرا بە ٤٠٠ هەزار دۆلار
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، پارتی دیموکراتی کوردستان، دوو ملیۆن دۆلار لەڕێگەی مستەفای سەید قادرەوە دەدات بە بزووتنەوەی گۆڕان.
لەماوەی ڕابردوو، بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان، گفتوگۆیان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حکومەت ز سەرۆکایەتی هەرێم کردووە، پارتی داوای ئەوەی کردووە بزووتنەوەی گۆڕان پشتگیری پارتی بکات و لە نوسینەوەی دەستووریش هاوکاری پارتی بێت، بزووتنەوەی گۆڕانیش بەڵێنی ئەوەیان بەبەرپرسانی پارتیداوە دەنگی حەوت پەرلەمانتاری ئەو بزووتنەوەی لەگەڵ بۆچونەکانی پارتی دەبێت و پارتیش لەبەرامبەر ئەو کارەدا دوو ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بەو بزووتنەوەیە کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، بزووتنەوەی گۆڕان، جگە لەو پارەیەی وەریانگرتووە، داوای زیادکردنی بودجەی مانگانەی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردووە لە ٢٥٠ هەزار دۆلارەوە بۆ ٥٠٠ هەزار دۆلار. پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەڵێنی بەبەرپرسانی ئەو بزووتنەوەیە داوە کە بودجەی مانگانەیان لە ٢٥٠ هەزار دۆلارەوە بۆ ٤٠٠ هەزار دۆلار بۆ زیاد بکات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color