گرنگ

چوار پێشمەرگەی دیموكرات، بریندار بوون‌و پارتی رێگە نادات ببرێنە نەخۆشخانە


 
چوار پێشمەرگەی دیموكرات، بریندار بوون‌و پارتی رێگە نادات ببرێنە نەخۆشخانە
بوار، تایبەت
چوار پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان بریندار بوون‌و پارتی دیموكراتیش رێگە نادات ببرێنە نەخۆشخانە.
سەرچاوەیەك لە حیزبی دیموكرات بۆ بوار ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دوو شەممە 3ی تشرینی یەكەم چوار پێشمەرگەی حیزبی دیموكرات بەهۆی بۆردومانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر کوێستانەکانی بەربزین و سەقەر لە ناوچەی باڵەكایەتی بریندار بوون.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، سەرەڕای برینداری ئەو پێشمەرگانەو خراپی دۆخیان، بەڵام پارتی دیموكرات رێگە نادات بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە بكرێن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كرد، كە چەند رۆژێكە پارتی گەمارۆی خستووەتە سەر پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات لەناوچەی باڵەكایەتی‌و بەو هۆیەشەوە دۆخی پێشمەرگەكان لەوپەڕی خراپیدایە، بەشێوەیەك خۆراك لە پێشمەرگەكان بڕاوەو هیچ كەلوپەلێكیشیان لا نەماوە بۆ چارەسەری بریندارو نەخۆشەكانیان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color